هاتوچۆ و پۆلیس و بەرگرى شارستانى
گۆڕانکاری لە پۆستی چوار بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجەدا کرا
وریا فەتاح
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا مەراسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستەکان بۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی ئەمنیی سنوورەکە بەڕێوەچووە و چوار بەڕێوەبەری نوێ دەستبەکاربوون.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە بڵاوکراوەتەوە، مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی قائیمقامی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری بەڕێوەچووە. گۆڕانکارییەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ: موقەدەم ڕێباز کەمال وەک بەڕێوەبەری نوێ، لە شوێنی عەقید عەتا بەهرام دەستبەکاربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس: عەقید ستار حەمەئەمین وەک بەڕێوەبەری نوێ، لە شوێنی عەمید ئەنوەر عومەر دەستبەکاربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی: عەمید ئەنوەر عومەر وەک بەڕێوەبەری نوێ، لە شوێنی عەمید عابدین عەبدولڕەحمان دەستبەکاربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگە: عەمید عابدین عەبدولڕەحمان وەک بەڕێوەبەری نوێ، لە شوێنی عەقید ئەرسەلان غەفوور دەستبەکاربوو.
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی پلانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆدایە، کە ئامانج لێی نوێکردنەوەی پێکهاتەی کارگێڕی و پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییەکانە.