قیرتاو دەکرێت

كێشەی رێگای گوندی خەلان چارەسەر دەكرێت

+964

ژێوار خدر

قیرتاو کردنی رێگای گوندی خەلان لە ناحیەی گۆڕەتوو دەستی پێکرد و بڕیارە کێشەی رێگاکە چارەسەر بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1.9.2024، قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگەی گوندی گۆڕەتوو دەستی پێکرد.

پڕۆژەکە بە بڕی 143 ملیۆن و 625 هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان و بە چاودێریی قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ دەکرێت.

خۆسرەت سادق، بەڕێوەبەری رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت، پێشتر رێگای گوندەکە زۆر تێکچوو بوو، بۆیە بڕیاری نۆژەنکردنەوە و قیرکردنەوەیمان دا.

وتیشی، رێگاکە بە درێژای یەک کیلۆمەتر و 400 مەتر قیر دەکرێت و کێشەی خراپیی رێگاکە بە تەواوی چارەسەر دەکات.

گۆڕەتوو خەمی کەمئاوی نامێنێت

گۆڕەتوو خەمی کەمئاوی نامێنێت