دەیەمین جارە
نیوەی پزیشکەکان دادەمەزرێن و ناڕەزایەتی دروست بووە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دەیەم جارە، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک و هەرێمی کوردستان لە رێگای خۆپیشاندانەوە داوا دەکەن دابمەزرێن، بە پێی یاسای ژمارە 6 ماددەی 3ی ساڵی 2000، دەبێت دەرچووانی سەرجەم بەشە پزیشکێکان دابمەزرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1.9.224، بۆ جاری دەیەمین بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگانی کەرکوک و هەرێمی کوردستان لە بەردەم بینای فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک کۆبوونەوە، رەتیان کردووە تەنیا نیوەیان دابمەزرێن.
رەوا عومەر، یەکێکە لە دەرچووانی بەش پزیشکییەکانی زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، “لە رێژەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان، داوا دەکەین بەپێی مادەی ژمارە 3 لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2000ی پەیوەست بە ماف و رێکاری دەرچووانی پزیشکی دابمەزرێین، کە تێدا ئاماژە بە دەمەزراندنی سەرجەم دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان کردووە”.
ئەو دەرچووە وتیشی، “ژمارەی دەرچووان لە سەرتاسەری عێراق، 57 هەزارە بەڵام وەزیری تەندروستی پێی وتوون، تەنیا 28 هەزار دەرچوون دادەمەزرێنن”.
جەنات موزەفەر، یەکێک دیکەیە لە دەرچووە دانەمەزراوەکان و بەشی شیکاریی نەخۆشی ناسییەکانی تەواو کردووە ئەو بە 964ـی وت، “داوای دامەزراندن دەکەین بە مافی خۆمانی دەزانین بەپێی یاسا بەرکارە، کە تێیدا مافی سەرجەم دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی پاراستووە”.
وتیشی، “لە ئێستادا دەست بە دامەزراندنی ئەو 28 هەزارە دەرچووە کراوە، کە تەنیا شاری کەرکوک چوار هەزار دەرچووی هەیە، داوا لە محەمەد شیاع سودانی دەکەین دامان بمەزرێنێت، کە دەڵێن پارە نییە ئەی بۆچی بڕیارتان داوە بەدامەزراندنی 150 هەزار دەرچوو”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا