76 دۆلار و شتێکە
نرخى نەوت نزمە
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت بەردەوامە لە نرخە نزمەکەى، سەرەڕاى ئەوەى ئۆپێک پڵەس بڕیاریداوە بەرهەمهێنانى نەوت کەم بکاتەوە.
بە پێی نرخەكانی ئەمڕؤ یەکشەممە 1.9.2024، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 76.93 دۆلارە، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی تێكساس 73.55 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
لە عێراقیشدا بەرهەمهێنانی نەوت كەم دەكرێتەوە، ئەمەش وەك پابەندبوونی وڵاتەكە بە بڕیاری رێكخراوی ئۆپێك پڵەس، كە بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، بەرهەمهێنان كەمدەكرێتەوە.
لە مانگى تەممووزى رابردوودا، عێراق 108 ملیۆن و 53 هەزار و 356 بەرمیل نەوت هەناردە کردووە، واتا تێکڕاى هەناردەى رۆژانە 3.4 ملیۆن بەرمیل بووە.