زەویەکە رۆدەچێت

باران مەترسی لەسەر دوکان و ماڵەکانی شێخەڵا دروست کردووە

رێباز یونس – هەولێر

بازاڕی دواوەی شێخەڵای هەولێر بە هۆی داڕمانەوە چۆڵ کراوە، لەگەڵ باران بارین زەویەکە رۆدەچێت و بووەتە جێگای مەترسی بۆ هاوڵاتیان.

نەسیم عەبدوڵا دوکاندار بە 964ـی وت، پێش دوو مانگ ئەو ماڵانە چۆل کراون لە ترسی رووخان و ژیانی خۆیان، هەر کەسە بێرەدا بروات بۆ سەر پردی سەیداوە دەبێت شەهادەبێنێت.

وتیشی، دوکانەکانی ئێرە هەموو چۆل کراون لەبەر مەترسی روخانی شوێنەکە، چەندین جار خەڵک بەربووەتەوە خوارەوە و دەرمان هێناون و دەست و قاچیان شکاون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی