نزیکەی دوو هەزارن

بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەموو مامۆستایانی وانەبێژ لە خوێندنی باڵا

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە بڕیارێکی حکومەت ئاشکرا دەکات و دەڵێت، “هەموویان دادەمەزرێن”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28.8.2024، لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات، ”بە رەچاوكردنی رۆڵی گەورەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەوامیدان بە پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن و خوێندنی باڵا، بڕیاردرا بە دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە شێوەی گرێبەست بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019″.

دەشڵێت، ”هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە راسپێردراون بە وردبینیكردنی لیستی ناوی وانەبێژان و ئەنجامدانی رێكارەكانی دامەزراندنیان”.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ـی راگەیاند، لەئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ کە سەر بە وەزارەتەکەن، هەزار و 982 مامۆستان.

+964صورة من منصة (شبكة):
خوێندنی باڵا داشکاندن بۆ قەرزی تواناسازی دەکات

خوێندنی باڵا داشکاندن بۆ قەرزی تواناسازی دەکات