لە بۆکان

رووداوێکى هاتوچۆ سێ گیانلەدەستدان و دوو بریندارى لێکەوتەوە

964+

شۆڕش قادری

جارێکی تر رووداوەکانی هاتوچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان قوربانی لێدەکەوێتەوە و بەوهۆیەوە لە بۆکان سێ کەس گیانیان لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زاری عەلی حوسێن زادە بەڕێوەبەری تەندروستی بۆکان بڵاویکردووەتەوە، “لە سەر رێگای نێوان بۆکان – شاهین دژ لە سنووری گوندی (یەک شەوە) رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بیجۆ و پراید روویداوە و لە ئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دووی دیکەش بریندار بوون”.

“دوو کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە پیاو و کەسێکیشان ژنە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی بۆکان کراون”، عەلی حوسێن زادە وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بۆکان لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.

رێگای بۆکان – شاهین دژ لە پارێزگای ورمێ یەکێکە لە رێگا مەترسیدارەکان و ساڵانە چەندین رووداوی هاتوچۆی تێدا روودەدات.

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا دوو شۆفێر گیانیان لە د?...

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا دوو شۆفێر گیانیان لە دەستدا

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا دوو شۆفێر گیانیان لە د...

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا دوو شۆفێر گیانیان لە دەستدا