دوێنێ شەو چی روویدا؟

گەرووی هورمز دیسانەوە بابەتی گەرمی نێوان ئەمریکا و ئێران بووە لە نیویۆرک

964+
ژووری هەواڵ

هەر لە ژەهراویبوونی 61 منداڵەوە تا هەناردەکردنی نەوت لە خاکی سوریاوە بە کورتی ئێمە پێتان دەڵێین دوێنێ شەو چی روویداوە:

📌61 منداڵ بەهۆی خواردنی لەفەوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر ژەهراوی بوون و وەستای شاورمەکە و خاوەنی عارەبانەکەش دەستگیرکران
📌بە هۆکاری ناشیرینکردنی سیمای شار و فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ، شارەوانی هەولێر سەرجەم ئەو بەنزینفرۆشانەی دوورخستەوە کە لەسەر شەقام بەنزینیان دەفرۆشت
📌یەکەم رووداو لە رێگا بەدیلەکەی دوکان روویدا و تانكەرێكی سوتەمەنی خۆی كێشا بە كێبڵێكی گواستنەوەی كارەبای كەپرەكان و کارەباکەیانی بڕی
📌لە ئەڵقەیەکی نوێی سەعاتی سفردا دوێنێ شەو عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی باسی هێرشە بەرفراوانەکەی ئۆکرانیای بۆ سەر روسیا کرد و وتی، بە جارێک 1600درۆنی بۆ سەر روسیا ناردووە و ئەمە یەکەم هێرشیەتی بەو فراوانیە لە ماوەی شەڕەکەدا بیکات
📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ: زێلێنسکی وتویەتی هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا وەڵامی خۆی دەبێت
📌لەولاشەوە وەزارەتی بەرگری روسیا دەڵێت: کۆگایەک و کارگەیەکی دروستکردنی درۆنمان لە ناوچەی کیڤ کردووەتە ئامانج
📌وەزارەتی بەرگری روسیا: کەشتییەکمان لە دەریای رەش کردە ئامانج کە کەلوپەلی سەربازی دەگواستەوە بۆ بەندەری ئۆدێسا
📌 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە و (هەڵگرتنی خێرای گەمارۆی دەریایی، ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران، کۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەکان) عێراقچی ئەم سێ مەرجەی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دا بە ویتکۆف
📌ویتکۆف: گفتوگۆیەکی سەرکەوتووی درێژخایەنمان لەگەڵ شاندی ئێران ئەنجامدا و هیوادارم ئەنجامێکی باشی هەبێت
📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران کرد و وتی، دانوستانەکان لە ئێستادا زۆر هەستیارن
📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ترەمپ ئامادەیە هەموو ئەو پرسانە تاوتوێ بکات کە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە
📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێران سەرچاوەی سەرەکی نائارامییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📌وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ترەمپ دیدارەکەی لەگەڵ ئێرانییەکان بە باشی وەسف کردووە
📌ئاژانسی هەواڵی ئێران درەنگانی دوێنێ شەو بڵاویکردەوە، کە دەنگی تەقینەوەیەک لە دوورگەی قیشم لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران بیستراوە
📌هێڵی ئاسمانی ئازەربایجانیش وتی: بە فەرمی گەشتەکانمان بۆ ئێران راگرتووە
📌ئەحمەد شەرع لە پەراوێزی لوتکەی کۆمەڵەی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتی، بەرزاییەکانی جۆلان بە پێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان خاکی سوریایە و هیچ بوارێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە نییە
📌ئەحمەد شەرع: داوا دەکەین ئیسرائیل بکشێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە بە پێی رێکخستنەکانی ساڵی 1974 داگیری کردوون
📌ئەحمەد شەرع: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی رێڕەوێکی سەلامەت بۆ نەوتی عێراق لە رێگەی خاکی سوریاوە