نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی
دوێنێ بە سەروو 101 دۆلار بوو
نرخى نەوت لە خوار 99 دۆلارەوەیە
وریا فەتاح
نرخى نەوت بۆ ئەمڕۆ لە خوار 99 دۆلارەوەیە، لە کاتێکدا دوێنێ لە سەروو 101 دۆلارەوە بوو بۆ هەر بەرمیلێک، بەمەش لە دوێنێوە بەڕێژەى 1.17% دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕى وزەى جیهانیدا. نرخى یەک بەرمیل نەوت بە 98.09 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بەیانى بە 101.7 سەنت بوو.
هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساسیش بە رێژەى 1.84% دۆلار دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بەرمیلێکى بە 88.85 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەم ناجێگیریە و هەڵبەز و دابەزی نەوت بۆ گرژی و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە و لێدان لە وزەی روسیا و هەڕەشە و گوڕەشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و لەلایەکی دیکەشەوە نێوان سعودیە و حوسیەکان دەگەڕێتەوە.