سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن

ئەمڕۆ گەرمترین رۆژی ئەم مانگە دەبێت


وریا فەتاح

پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاشکرای دەکەن کە ئەمڕۆ چوارشەممە گەرمترین رۆژ دەبێت تا کۆتایی ئەم مانگە، بەڵام شەپۆلەکە کورتخایەن دەبێت و لە سبەینێوە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسى، رەوشی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەشێوەیەکی گشتی گەرمترین رۆژ دەبێت تا سەری مانگ. ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (2 بۆ 3) پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 41 پلە
سلێمانی: 39 پلە
دهۆک: 38 پلە
هەڵەبجە: 41 پلە
کەرکوک/گەرمیان: 43 پلە (گەرمترین ناوچە)
پیرمام: 37 پلە
چەمچەماڵ: 40 پلە
زاخۆ: 39 پلە
ئاکرێ: 40 پلە
سۆران: 38 پلە
حاجی ئۆمەران: 31 پلە

دوای ئەو شەپۆلە گەرمایەی ئەمڕۆ، سبەینێ پلەکانی گەرما بە بڕی (2 بۆ 3) پلە نزم دەبنەوە. ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا هەندێک پەڵە هەور دروست دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ:
هەولێر: 38 پلە
سلێمانی: 36 پلە
دهۆک: 36 پلە
هەڵەبجە: 37 پلە
گەرمیان: 40 پلە
پیرمام: 35 پلە
چەمچەماڵ: 38 پلە
زاخۆ: 38 پلە
ئاکرێ: 37 پلە
سۆران: 36 پلە
حاجی ئۆمەران: 29 پلە