گوایە هی عێراق بووە

سعودیە بانگەشەی کڕینی 25 کەشتی نەوتهەڵگر رەتدەکاتەوە 

ئەحمەد مستەفا

شانشینی سعودیە بانگەشەی کاربەدەستانی عێراقی رەتکردەوە کە گوایە 25 کەشتی نەوتهەڵگری کڕیوە و ئەم هەنگاوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق.

بەپێی راگەیاندنی ئاژانسی هەواڵی سعودیە، وەزارەتی وزەی سعودیە لە وەڵامی پرسێک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە کە سعودیە ئەو 25 کەشتی نەوتەڵگرەی نەکڕیوە کە لەلایەن وەزیری نەوتی عێراق و  سۆمۆوە ئاماژەی پێکراوە، وە ئەو بانگەشەیەی بە “هەڵە” ناوبردووە.

وەزارەتەکە روونی کردووەتەوە، بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوەی نەوت لە ناوچەکە پەیوەندی بە کڕینی تانکەرەکانەوە نییە، بەڵکو بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان، هێرشەکان بۆ سەر کەشتییەکان، پەکخستنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز، بەرزبوونەوەی تێچووی بیمە و کەمبوونەوەی تانکەرە ئامادەکانەوەیە.

سعودیە ئەوەی باسی کردووە، ئەو هۆکارانە تێچووی کەشتیوانی لە ناوچەکەیان گەیاندووەتە ئاستێکی بەرز.