چوار جار سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌

ئاگره‌كه‌ى سنوورى مه‌زنێ دواى 24 كاتژمێر كۆنتڕۆڵكرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ دوێنێوه‌ سنوورى ناحیه‌ى مه‌زنێ سه‌ر به‌ قه‌زاى مێرگه‌سوور ئاگری لێكه‌تووه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چه‌ند تیمێك خه‌ریك بوون ئینجا كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

ئاگره‌كه‌ له‌سنوورى گونده‌كانى لێرسماق، دۆڵه‌مه‌ڕكێ و ده‌وروبه‌ریان كه‌وته‌وه‌ جگه‌ له‌ پوش و پاوان ژماره‌یه‌ك داری به‌ته‌مه‌نیش سووتاون.

ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیارى و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به‌ 964ـى وت، ئاگره‌كه‌ له‌ دوێنێوه‌ چوار جار سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

وتیشی “هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌زاندراوه‌ به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌رێگاى سه‌ره‌كییه‌وه‌ نزیكه‌ گومان ده‌كرێت به‌ فڕێدانى جگه‌ره‌ ئاگره‌كه‌ كه‌وتبێته‌وه‌”.

تاوه‌كو ئێستا به‌وردى زیانه‌كانى ئه‌م ئاگره‌ نه‌زاندراوه‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى ملازم سدیق باسی ده‌كات، نزیكه‌ى 20 دۆنم پۆش و پاوان و چه‌ندین داریى به‌ته‌مه‌نیش سووتاون.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت به‌هۆى فڕێدانى جگه‌ره‌ بووه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵه‌وه‌، ئه‌وا رووبه‌ڕووى ئه‌و كه‌سه‌ رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ بارزان بێچووه‌ بزنێكی كێوی به‌ دایكى شاد كرایه‌و...

له‌ بارزان بێچووه‌ بزنێكی كێوی به‌ دایكى شاد كرایه‌وه‌