دوای هەڕەشەکانی ترەمپ لە ئێران

نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە

شۆڕش قادری

دوای دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژ رابردوودا، ئەمڕۆ رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە و نرخی هەر بەرمیلێک لە سەروو 88 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 15.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 52 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 1.67٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 82 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.42٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەستیکردەوە بە هەڕەشەکردن لە ئێران و رایگەیاند، “گورزی گەورە لە ئابووری ئێران دەدەین و بەمزووانە گەرووی هورمز وەک بەشێک لە خاکی ئەمریکا رادەگەیەنم”.