"ئەوەندەم خۆشەوێ باس ناکرێ"
ئەو کچەی کۆڵی نەدا تا گەیشت بە خەونەکەی و ئۆژین نەوزادی بینی
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە دوورەوە بۆ لای هونەرمەند ئۆژین نەوزاد رایکرد و رێگەیان نەدا، بەڵام دواجار لە نزیکەوە بینی و گەیشت بە خەونەکەی و دەڵێت، رۆژی هەزار جار گوێ لە گۆرانیەکانی دەگرم و وازبێنێت پشتم دەشکێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەر ڤیدیۆی کچە هەوادارێکی سەرسەختی ئۆژین نەوزاد لە سۆشیال میدیا هەرای نایەوە، چونکە بۆ جاری دووەم هەوڵیدا نزیک بێتەوە و وێنەیەکی لەگەڵ بگرێت، سکوێرتیەکان رێگەیان نەدا لە سلێمانی و کەرکوکیش، دوای دەنگدانەوەی زۆری ئەو بابەتە ئۆژین نەوزاد لە نزیکەوە قەراریدا بیبینێت.
ئانیا ئازاد لە دیمانەیەکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، رۆژانە ئەگەر بڵێم هەزار جار گوێی لێی دەگرم رەنگە بڕوانەکەن و زۆرم خۆشدەوێ و ئێستا دڵم لەسەر هەزار لێ ئەیا و ئەگەر وازبێنێت پشتم ئەشکێت.
ئۆژین نەوزاد لە وەڵامی ئەم کچە هەوادارەی ئەڵێت ئەمە سەرمایەیە بۆ من، گۆرانیەکی تایبەتیشی پێشکەش دەکات لەسەر خواستی خۆی.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح