کەشەکە هەر گەرمە و لە گەرمیان لە 47 پلە نایەتە خوارەوە
کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە
جەوەکە هەر گەرمە و لە گەرمیان لە 47 پلە نایەتە خوارەوە
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش جەوەکە هەروا گەرم دەبێت و لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان 47 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 15.8.2026 ئاسمان بە گشتی ساف و ساماڵ دەبێت و تینی گەرماکەش هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی یەکشەممەش هەندێک پەڵە هەور لە بەشێک لە ناوچەکان دەبینرێن، بەڵام هیچ لە وەزعەکە ناگۆڕێ و پلەکانی گەرما هەر لە بەرزیدا دەمێننەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی