هەولێر و دەوروبەر

بریكارەكان خۆراك بچن بایەعی وەرگرن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارینامەیەكدا داوا لە بریكارەكانی خۆراك دەكەن، پەیوەندی بكەن و بەشەخۆراكی مانگی حەوت وەربگن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 25.8.2024 ئاگاداری بنكەكانی ناوشاری هەولێر 201 تا 2011 و دەوروبەری هەولێر 212، 213، 214، 215، 216، 220 و 221  لەگەڵ بریكارەكانی 222 شەقڵاوە و هیران و 223 هەریر و باسرمە دەكات، بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری مانگی 7 / 2024.

بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاندووە، دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی نوێ کراوە، کە دەکاتە (سەبەتەی شەشەم ) لەسەر لیستی مانگی 7، هەروەها دەڵێن هەر بریکارێک دوابکەوێت زەیتی بۆ ناچێت و لێی رادەگیرێ.

بابەتەکان بۆ هەر نەفەرێ بەم جۆرەیە:

1- زەیت  1 دەبە – 1 لیتر

2 – برنج 3کگم .

3 – نیسک  1 کگم

4 – شەکر  1 کگم

5 – دۆشاوی تەماتە  1 قوتی بچووک ( 400 گرام)

برنجی تایلەندی بۆ بایەعی هات

برنجی تایلەندی بۆ بایەعی هات