برێنت و ته‌كساسى گرته‌وه‌‌

هێرشی چاوه‌ڕوانكراوى ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل كه‌مێك نه‌وتى دابه‌زاندووه

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نرخی نه‌وت له ‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ دابه‌زینێكی كه‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا‌.

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 16 سه‌نت دابه‌زیوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 0.2%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشتوه‌ته‌ 80 دۆلار و 88 سه‌نت، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 23 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ 0.3%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 77 دۆلار و 93 سه‌نت.

شرۆڤه‌كارانی كۆمپانیای راوێژكاری وزه‌ی ئێف جی ئێی رایانگه‌یاندوه‌، ئه‌و زانیارییه‌ ئابورییانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاویكردونه‌ته‌وه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ترسه‌كان وه‌كو پێویست یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه‌ بۆ راگرتنى نرخى نه‌وت.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هۆكارى‌ بنه‌ڕه‌تی و جیۆپۆله‌تیكی بۆ دئه‌م دابه‌زینه‌ى نه‌وت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بازاڕه‌كان چاوه‌ڕوانی هێرشكردنه‌كه‌ى ئێران له‌ دژی ئیسرائیل ده‌كه‌ن وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له‌ دوای تیرۆركردنی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ تاران.

نرخی نەوت کەمێک بەزبوونەوەی تۆمار کردووە

نرخی نەوت کەمێک بەزبوونەوەی تۆمار کردووە