خەڵک هەستیان پێ کردووە

لەنێوان جوانڕۆ سەرپیلی زەهاو دوو بوومەلەرزە روویدا

ئەحمەد مستەفا

لە کاتژمێر 06:48 ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20.7.2026 بەکاتی هەرێمی کوردستان، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 5.7 و 5.2 بە پلەی رێختەر لە نێوان شاری جوانڕۆ و سەرپێڵی زەهاوی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا.

جوانڕۆ و سەرپیلی زەهاو، سەر بە پارێزگای کرماشانن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتوانی کوردزمانی رەسەنن، لەبارەی زیانە ماڵییەکان تائێستا هیچ داتایەکی فەڕمی بەردەست نییە.

قوڵای بوومەلەرزەکان لە 13 کیلۆمەتر بۆ  8 کیلۆمەتر ژێر زەوی روویداوە و خەڵک لە پارێزگای کرمانشان، وە لەدیووی هەرێمی کوردستان لە گەرمیان، دەربەندیخان و پارێزگای هەڵەبجە هەستیان پێکردووە و لە تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستگرام ئاماژەیان پێ کردووە، بە لەرینەوەی بوومەلەرزەکان لە خەو راپەڕیوون.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسییە ئەو بە 964ی وت، دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی 17.7.2026، جوڵەیەکی نوێ لە پلێتی عەرەبی تۆمارکرا بوو، کە ئەوەش بووە بەهۆکار ئەوەی ببێتە هۆی روودانی بومەلەرزە لە پلێتەکانی زاگرۆس و تۆرۆس.

ئەو پێشتر شکاوی ئەوەی کردبوو، لە رۆژی هەینییەوە تاوەکو 10 رۆژ دواتر ئەگەری روودانی بومەلەرزە هەیە بە پلەکانی 3 بۆ 5 پلەی رێختەر، بەتایبەت لە ناوچەکانی، باشووری ئێران، ناوچە سنوریەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.