هەواڵەکان
بەنزین لە سلێمانیش کەڵکی نەما و سێ یەکەمەکانی گەرمیانیش گردبوونەوە
ژووری هەواڵ
خەڵک لە خەودا بوون بەنزینخانەکان شاشەی نرخەکانیان گۆڕی و لە شەوى رابردووەوە، نرخى هەرسێ جۆرەکەى بەنزین لە سلێمانى بەرز بووەتەوە و موحەسەن و سوپەر 200 دیناریان چووەتەسەر، بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، نرخى پێشووترى یەک لیتر بەنزین لە سلێمانى بەم شێوەیە بوو، سوپەر 1500، موحەسەن:1350، نۆرماڵ:1150، بەڵام لە شەوى رابردووەوە گۆڕانکارى لە نرخەکان روویداوە و بەمشێوەیەیان لێهاتووە:
سوپەر: 1700 موحەسەن 1550 نۆرماڵ 1200 هەر بەنزین نا، گازیش هەفتەى رابردوو یەک لیترى بە 950 دینار بوو، بەڵام بەرز بووەتەوە بۆ 1100 دینار.
ئەمڕۆ سێ یەکەمەکانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو داوایان کرد دابمەزرێن.
جادەیەکی خۆش و پان و بەرین دوای ساڵانێکی زۆر تەواو بوەوە بەڵام ئەوەش نامێنێ بە دڵی خۆر پێی لێنێیت و بڕۆی ئێستا کارەکانى دانانى کامێراى خاڵ بۆ خاڵ، لەرێگاى دەربەندیخان بۆ کەلار دەستیپێکرد و لەدواى سەرى ساڵى نوێوە دەکەونە کار.
کچانى کوردى رۆژئاواى کوردستان هەر شەڕڤان و پارێزەرى خاکى خۆیان نین، لە بوارى وەرزشیشدا پاڵەوان و لێهاتووییەکەیان وایان کرد، هەڵبژاردەى کچانى تازەپێگەشتوانى سووریا ببنە پاڵەوانى رۆژئاواى ئاسیا.