بەشێکیان دابەزیون و بەشێکیان وەک خۆیەتی
گۆڕانکارییەکانی نرخی بەنزین لە ناوچەکانی کوردستان
964+
ژووری هەواڵ
دوای بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزینی نۆڕماڵ لە بەشێک لە بەنزینخانەکانی شارەکانی هەرێم پابەند بوون و دابەزیون بەڵام بەشێکی دیەکەیان نرخەکان هەر وەک خۆیانن.
پەیامنێرانی 964 لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان زانیاری تەواویان لایە و ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێشتا بەشێک لە بەنزینخانەکان پابەند نەبوون بە دابەزینی نرخەکانەوە.