توویتەری پێشوو
ئێکس بۆ یەکەمجار تایبەتمەندیدەكی نوێ دەخاتەڕوو
964+
كارژین خێڕوڵا
پلاتفۆرمی ئێکس (توویتەری پێشوو)، ناساندنی تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ رێکخستنی کۆمێنتەکان لەسەر پۆستەکان راگەیاند، ئەوەش بە ئامانجی باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران لە بینینی ئەو كۆمێنتانەی کە لە راستیدا گرنگن.
تایبەتمەندییەكە شێوازێکە هاوشێوەی ئەو شێوازەی فەیسبووک پێشکەشی دەکات لە رێكخستنی کۆمێنتەکان، كە بۆ ئاسانکاریی بینین و دەستگەیشتنە بەو كۆمێنتانەی كە زۆرترین سەرنجیان لەسەرە.
ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن كۆمێنتی پۆستەکانیان بەپێی سێ پێوەر ریز بکەن: پەیوەندیدارترین، نوێترین و زۆرترین لایککراو.
توانای ریزکردنی كۆمێنتەكان بەپێی زۆرترین لایک، دەتوانێت بەسوود بێت بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە دەیانەوێت سەرنجیان زیاتر لەسەر سەرنجە تایبەتەکان بێت.
تایبەتمەندییە نوێیەكە لە کۆتایی هەفتەی رابردوو دەستیپێکرد بۆ بڵاوکردنەوە بۆ بەکارهێنەران، چاوەڕوانیش دەکرێت بەشداریی بکات لە باشترکردنی کارلێککردن و باشتر رێکخستنی وەڵامەکان لەسەر پلاتفۆرمەکەدا.