وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی هەڵگرتبوو
بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی یۆنان لە سلێمانی نیشتەوە
دیلان محهمهدجهزا
بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی یۆنان گەیشتە سلێمانی و لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی نیشتەوە، هەریەکە لە وەزیری دەرەوە و تەندروستی وڵاتەکە لە فرۆکەکەدا بوون و لە کۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانی بەشداری دەکەن.
ئەمە یەکەمجارە فڕۆکەیەکی وڵاتی یۆنان لە سلێمانی بنیشێتەوە و یەکەمجاریشە وەزیرێکی دەرەوەی وڵاتێکی ئەوروپی راستەوخۆ سەردانی سلێمانی بکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی دابەزێت.
هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بۆ پێشوازیکردن لە گۆرگیس گێراپترایدیس، وەزیری دەرەوەی یۆنان و ئەدۆنیس گیۆرگادیس وەزیری تەندروستی یۆنان گەیشتنە فڕۆکەخانەکە و لەنزیک فڕۆکەکە بەخێرهاتنیان کردن.
بڕیارە سبەینێ هەردوو وەزیرەکەی یۆنان لە کۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانی بەشداری بکەن کە دووەم رۆژی کۆڕبەندەکە بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرکردە سیاسییەکان تاووتوێی کێشە هەنووکەییەکان دەکەن.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا