له جوندیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
فێستڤاڵێك بۆئه‌وانه‌ى پیشه‌یه‌ك ده‌زانن به‌ڵام شوێنى ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو رۆژه فێستڤاڵێكی تایبه‌ت به خواردنى كورده‌وارى و كاره ده‌ستییه‌كان له هاوینەهەواری جوندیانى سه‌ر به رواندز به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رپه‌رشتیاری فێستڤاڵه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كڕیارێكی باش روویان له فێستڤاڵه‌كه كردووه.
فێستڤاڵه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى كۆتا رۆژه‌یه‌تى و له‌لایه‌ن گروپی فێستڤاڵى هه‌ولێر به هاوكارى گه‌شتوگوزارى رواندز ئه‌نجام دراوه، جگه له خواردنی كوردەواری و كارى ده‌ستى، شیرینی جۆراوجۆر و چالاكی و فۆلکلۆرییشیان ئه‌نجام داوه.
ئارى عومه‌ر، سه‌رپه‌رشتیارى فێستڤاڵه‌كه به 964ـى وت، به‌پێویستیان زانیوه ئه‌مجاره فێستڤاڵه‌كه‌یان له سنوورى رواندز به‌ڕێوه‌ببه‌ن، چونكه پێشتر له هه‌ولێر و شه‌قڵاوه ئه‌نجامیان داوه.
وتیشی “ئامانجمان دابینكردنى شوێنه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هره‌مه‌ندن له پیشه‌یه‌ك وشوێنى كراكردنیان نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد زۆربه‌ى به‌شداربووانى فێستڤاڵه‌كه له هه‌ولێره‌وه هاتوون و كه‌مترین ژمراه‌شیان له سنوورى سۆران به‌شدارییان كردووه.
به‌قسه‌ى ئاری عومه‌ر ته‌نیا له رۆژی یه‌كه‌مدا زیاتر له 700 كه‌س سه‌ردانى فێستڤاڵه‌كه‌یان كردووه كه زۆربه‌یان كڕیار بوون.
گروپی فێستڤاڵ بڕیاریان وایه‌ه ساڵانه هه‌ر جاره‌ى له ناوچه‌یه‌ك ئه‌م فێستڤاڵه به‌ڕێوه ببه‌ن.