بە چاویلکەی زیرەکی مێتا گەشتێک بەناو بەناوبانگترین شەقامی نیویۆرکدا

964+

توانا نەقی

تەکنەلۆژیا بەردەوامە لە گۆڕینی شێوازی کارکردنی راگەیاندن و گواستنەوەی رووداوەکان،نێردراوی 964 لە ئەمریکا، لە رێگەی ئەزموونێکی نوێوە و بە بەکارهێنانی چاویلکەی زیرەکی مێتا، دیمەنی یەکێک لە بەناوبانگترین شەقامەکانی جیهان دەگوازێتەوە.

لە رێگەی ئەم چاویلکە پێشکەوتووەوە، بینەر دەتوانێت لە روانگەی چاوی رۆژنامەنووسەکەوە و وەک ئەوەی خۆی لەوێ بێت، جووڵە و دیمەنەکانی شەقامی پێنجەمی (Fifth Avenue) مانهاتن لە شاری نیویۆرک ببینێت.

شەقامی پێنجەم بە دڵی بازرگانی و گەشتیاریی مانهاتن دادەنرێت و بە تەلارە بەرز و بڕاندە جیهانییەکانی دەناسرێتەوە، بەمشێوازە ئێمەش دەرفەتێکی نوێ دەدەینە بینەران بۆ بینینی راستەوخۆی رووداوەکان بە کوالێتییەکی بەرز و بەبێ پێویستی بە کامێرای گەورە.