کتێبێک لەلایەن سزادراوانی چاکسازی گەورانی سلێمانی نووسراوە

“چیرۆکەکانی سۆلین” بڵاو دەکرێتەوە

964+

ژێوار خدر

کتێبی ”چیرۆکەکانی سۆلین” کە بەرهەمی کۆمەڵێک سزادراوی چاکسازی گەورانی سلێمانییە بڵاو دەکرێتەوە.

موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی قسەی بۆ 964 کرد و وتی، بڕیارە بەیانی لە مەراسیمێکدا ئەو کتێبە بڵاو بکەینەوە، مەبەستیش لەم ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە ئەوەیە کە پەرە بە زیندانیان بدەین.

وتیشی، ”راستە ئەو کەسانەی لە چاکسازییەکانن لادانێکییان کردووە، بەڵام پێویستە رێزی مرۆڤ بوونیان لێ بگیرێت و هەوڵبدریت بۆ چاکسازییان و پەرەیان پێبدرێت.”

بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی روونیکردەوە، ئێمە ساڵی پار، خولێکمان لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، لەسەر شێوازی نوسینی چیرۆک بۆ سزادراوانی ئەوێ ساز کرد، دوای ئەوە بەشێک لە سزادراوەکان بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ژیانی خۆیان کۆمەڵێک چیرۆکییان نووسی، ئێمە باشترینەکانیانمان هەڵبژارد و کردمان بە کتێبێک.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسانەی چیرۆکەکانیان نووسیوە تەمەنیان لە نێوان 18 تا 40 ساڵان دایە و چیرۆکەکانیش نزیکی 20 چیرۆک دەبن.

کتێبەکە بەیانی پێنجشەممە 8.8.2024، کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی خاك لە شاری سلێمانی بڵاودەکرێتەوە.

داوای چارەسەری خوێندنی خوێندکارانی چاکسازیی گەورانی س...

داوای چارەسەری خوێندنی خوێندکارانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی دەکرێت