وێنەکە گرافیکی کەسێکی مردوو لەگەڵ بەندیخانەی ئورمیەیە.رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
"رێگری کراوە لە بردنی بۆ نەخۆشخانە"
هاوڵاتیەکی تورک لە گرتووخانەی ئورمیە گیانی لە دەست دا
توانا نەقی
هاوڵاتیەکی بەندکراو لە ئورمیەی وڵاتی ئێران لە گرتووخانە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا، بەڵام رێکخراوێکی مافی مرۆڤ دەڵێت، رێگرییان لێکردووە بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، روحوڵا محەمەدی بەهۆی رێگیری لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی، گیانی لەدەست دا.
دەشڵێت، ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی سزا ئاساییەکان واتا نا سیاسی دەستبەسەر کرابوو و سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ستافی پزیشکی گرتووخانەکە هۆشداری ئەوەیان داوە کە دەبێت ئەو بەندکراوە ببرێتە نەخۆشخانە بەڵام بەقسەیان نەکردوون و رێگرییان کردووە لە بردنی بۆیە گیانی لەدەستداوە.
بەندکراوەکە تەمەنی 48 ساڵە و بەڕەگەز تورکە و دانیشتووی ئورمیەیە لە کۆماری ئیسلامی ئێران.