ئەوانەشی لە خوێندن دوورکەوتوونەتەوە
لە مەخمور سەنتەرێک کار بۆ چارەسەری کێشەو گرفتی منداڵان دەکات
فەرهاد حەسەن
لە قەزای مەخمور سەنتەرێک لە رێگەی توێژینەوە کار لەسەر کێشە جیاوازەکانی منداڵان دەکات کە یەکێک لەوانە ئەو منداڵانەن کە لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوە.
سەنتەرەکە “هاوڕێی منداڵان”ی پێدەڵێن ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوە کە بە هاوکاری رێکخراوی (UNICEF)، خزمەتگوزاری (کیس مانجمێنت – بەڕێوەبردنی کەیس) پێشکەش بە منداڵان دەکات، لە رێگەی توێژەری پسپۆڕەوە کار دەکەن بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشەی ئەو منداڵانەی بەدەست ئەم گرفتی جۆراو جۆرەوە دەناڵێنن.
لەو کێشە و گرفتانەی کە دەنتەرەکە دیاریکردووە، بریتیین لە منداڵانی دابڕاو لە قوتابخانە، منداڵانی کارکەر (ئیشکەر)، قوربانیانی توندوتیژی، منداڵانی بێسەرپەرشت (بێ دایک و باوک)م منداڵانی فەرامۆشکراو، هاوسەرگیری پێشوەختە (زوو) و کێشە دەروونییەکان و نەخۆشی عەقڵی و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت (کەمئەندام).
سەنتەرەکە دەڵێت، سەرجەم ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکەن بەخۆڕاییە و زانیارییەکانیش تایبەت بە حاڵەتەکانی منداڵان بەتەواوی پارێزراو و بەنهێنی دەمێننەوە.