1200 فەرمانبەر موچەیان دواکەوتووە

“دوای 40 رۆژ فەرمانبەرانی پارێزگای کەرکوک موچەکانیان وەردەگرن”

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی بۆشایی ئیداری و نەبوونی پارێزگار، ماوەی 40 رۆژە فەرمانبەرانی ناو بینای پارێزگای کەرکوک موچەیان وەرنەگرتوە.

عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بە 964ـی وت، دوای خانەنیشنبونی راکان سەعید پارێزگاری کەرکوک، بۆشایی ئیداری دروستبووە و کەسیش سەرپشک نەکراوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئیداری پارێزگا.

یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک وتیشی، بەهۆی ئەو بۆشاییەوە هەزار و 200 فەرمانبەری ناو بینای پارێزگای کەرکوک بە هەمو بەشەکانیەوە بۆ ماوەی 40رۆژ موچەیان وەرنەگرتوە.

وتیشی، ئەمڕۆ سێشەممە 6.8.2024 بەشێک لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگا بەندەیان سەرپشک کرد بۆ واژو کردن لەسەر لیستی موچەی فەرمانبەران و بڕیارە سبەینی موچەکانیان دابەزێتە سەر هەژمارە بانکێکان.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاسای...

ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاسایی دەخۆن