کورت و پوخت

شەوى رابردوو چى روویدا؟

وریا فەتاح

لەو کاتەوەی چاوتان لەسەر مۆبایلەکانتان هەڵگرتووە تا ئەم بەرەبەیانە زۆر شت روویاندا، ئەمە کورتە و پوختەکەیەتى:

📌ئینگلتەرا بە قورسى لە کۆنگۆى بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغى 16.
📌بەلجیکا لە مەحاڵدا بەسەر سەنیگالدا سەرکەوت و 3 بە 2 لێى بردەوە.
📌ئەمریکاى خانەخوێش بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانى و بە دوو گۆڵى بێ وەڵام، لە بۆسنەی بردنەوە.
لەسەر ئاستى رووداوە سیاسییەکانى جیهانیش ئەمانە روویانداوە:
📌نیویۆرک تایمز ئاشکراى کرد کە واشنتن دوای چەند مانگێک لە هەڵپەساردنی، حەواڵەکردنی دۆلار بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە.
📌وەزارەتى دەرەوەى قەتەر: نێوەندگیرە قەتەری و پاکستانییەکان لە دەوحە کۆتاییان بە کۆبوونەوە جیاوازەکانیان لەگەڵ دانوستانکارانی ئەمریکی و ئێرانی هێنا”.
📌وەزارەتى دەرەوەى قەتەر: پێشکەوتنی ئەرێنی لە دانوستانە جیاوازەکاندا لەگەڵ ئەمریکییەکان و ئێرانییەکان سەبارەت بە بڕگەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتن بەدەستهاتووە.
📌وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: شاندی ئەمریکا و ئێران و نێوەندگیرەکان رێککەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لە قۆناغی داهاتوودا.
📌سەرچاوە میدیاییەکان: رێگە بە ئێران دەدرێت بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی بۆ کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمریکا بەکاربهێنێت.
📌سەرچاوەیەکی باڵا بە حەدەسی راگەیاند: رێککەوتن کراوە لەسەر ئەگەری بەکارهێنانی بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران.
📌رۆیتەرز: دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە دەوحە، نرخی گرێبەستە پێشوەختەکانی نەوتی خاوی ئەمریکی بە رێژەی 1.15٪ دابەزی.
📌رۆیتەرز: کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا رووبەڕووی هێرشی مووشەکی بالیستی بووەتەوە.
📌رۆیتەرز: دەنگی چەندین تەقینەوە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بیستراوە.
📌لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستانیش ئەمانە هەبوون:
📌شەوى رابردوو عەلى زەیدى چووە ناو خەڵک و پێشوازییەکى باشى لێکرا.
📌درەنگانێکى شەو لە قەزاى رزگارى، گەنجێک کەوتە ناو حەوزێکى ئاو و خنکا.See less