بە بیانووی رەخساندنی هەلی کارەوە هەڵتان دەخەڵەتێنن

ئاسایشی هەولێر: ئاگاداربن کۆد بۆ هیچ کەسێک مەنێرنەوە

964+

ژێوار خدر

ئەگەر لە واتس ئاپەوە نامەیەکت پێگەیشت، نووسرابوو سی ڤییەکەتمان لەبەردەستە و هەلی کارێکی گونجاو هەیە بۆت باوەڕیان پێ مەکە، چونکە هەڵتدەخەڵەتێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسایشی هەولێر روون کردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت ئاگاتان لێبێت لە رێگەی هەلی کار و کۆمپانیای بیانییەوە هەڵتاننەخەڵەتێنن.

وەک لە روونکردنەوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، چەند ژمارە مۆبایلێکی وڵاتانی بیانی لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی واتس ئاپەوە پەیوەندی بە خەڵکەوە دەکەن، گوایە کۆمپانیای بیانین و هەلی کار دەڕەخسێنن، دوای ئەوەی لەگەڵیان دەکەویە پەیوەندیکردن، داوای ژمارەی نهێنی یان کۆدت لێ دەکەن و دواتر لە رێگەی ئەو کۆدەوە دەست بەسەر ئەو هەژمارەتدا دەگرن، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەو ژمارەیە دانراوە، لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی هەژمارەکانیشدا، داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکەن.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئاگاداربن بە هیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو پەیوەندییانە مەدەنەوە و بە هیچ شێوەیەک کە کۆد و ژمارەی نهێنی بۆ ژمارەکەتان دێتەوە، مەینێرن بۆ کەس و با هەژمارەکانتان پارێزراو بن.

ئاسایشی هەولێر داوا دەکات سکاڵا لە کارمەندێکی بکرێت

ئاسایشی هەولێر داوا دەکات سکاڵا لە کارمەندێکی بکرێت