ژنی رووت و کلدان و گۆزەی تێدایە
لە پڕۆژەی دووسایدی کۆیە – هەولێر شوێنەوارێکی 200 ساڵ پێش زایین دۆزرایەوە
دەریا ئەحمەد – کۆیە
شوێنەواری قەزای کۆیە لەگەڵ دەستپێکردنی کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی دووسایدی کۆیە – هەولێر، رووپێوێکی شوێنەواریان بۆ شێنی پڕۆژەکە ئەنجام دا، یەکێک لەو پێگە شوێنواریانەی ئێستا کاری تێدا دەکرێت، تەمەنی بۆ دەرووبەری 200 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
هێمن نەعمان، لێپرسراوی بەشی پشکنین و شوێنەر لە فەرمانگەی شوێنەواری کۆیەم لەسەر پێگە شوێنەوارییەکە بە 964 ی وت، لە ساڵی 2022 رووپێوییەکە فراوانیان ئەنجام داوە و لە ماوەی 10 رۆژدا 18 پێگەیان لە نزیک ناحیەی دێگەڵە، دۆزیوەتەوە.
محەمەد لەشکری، بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەوار و کەلەپور لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری هەرێم، بە 964 ی وت لەناو شوێنەوارەکە چەند گۆڕیكی ناو تابووتیان دۆزیوەتەوە بەڵام دەڵێت شێوازی ناشتنەکەیان تایبەت بووە.
وتیشی “لەیەکێک لە گۆڕەکاندا ئێسکەپەیکەری ژنێکی دووگیان لەگەڵ کلدان و گۆزە و چەندین کەلوپەلیش دۆزراونەتەوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن