هەواڵەکان

خەونى جریوە لە قاچەکانى بەهێزترە و هێماکانى هاتوچۆش بوونە تابلۆى دڵدارى

+964

ژووری هەواڵ

کورد وتەنی “نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب”، ئامادەکردنی ساوار و بڕوێشی خۆماڵیش هەر کاری ئاشەوانە رەسەنەکانەى خۆمانە.

کاتێک خەون و ئیرادە هەبێت، هیچ ئاستەنگێک نابێتە رێگر، ئەمە چیرۆکی جریوە جەنگییە، کچە تەمەن 25 ساڵەکەی قەزای کۆیە کە بەهۆی ئیفلیجی مێشکەوە بە گاگۆڵکێ دەڕوات، بەڵام بە پەنجە کانى دەستى هونەر دەنەخشێنن.

هێماکانى هاتوچۆ لە رێى شاخى گۆیژە و ئەزمەڕ، بوونەتە تابلۆى دڵدارى و عەشق و غەرامیات و بە نوسین و تێکستى خۆشەویستى، رینماییەکان شێوێندراون.

یاخوا منداڵی هیچ کەسێک بە نەخۆشی و کەموکوڕییەوە لەدایک نەبێت، چونکە بینینی ئازاری کۆرپە، دڵی دایک و باوک پارچە پارچە دەکات.بەڵام ئەمە واقیعێکی تاڵە، دکتۆر بیلال عەبدوڵا، پسپۆڕی دڵی منداڵان دەڵێت، لەو 100 منداڵەی رۆژانە لە سلێمانی لەدایک دەبن، لانی کەم یەکێکیان دڵی کونە. ئەگەر لە هەفتەی یەکەمدا چارەسەر نەکرێن، مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت.