ژمارەی دانیشتووانی چەندە؟

شارەوانی لە گوندیکی ناحیەی دینارتە دەکرێتەوە

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانییەوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بڕیاری دا شارەوانییەک لە گوندی بامشمش بکاتەوە.

گوندی بامشمش یەکێکە لە گەورەترین گوندەکانی ناحیەی دینارتە و سەر بە قەزای ئاکرێیە، ئێستا ژمارەی دانیشتووانەکەی بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە زیاتر لە سێ هەزار کەس.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەربەست سابیر بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە 964ـى وت، بەپێی بڕگەکانی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 1993ـی شارەوانی هەر گوندێک یان کۆمەڵگەیەک، ژمارەی دانیشتووانی سێ هەزار کەس بێت، دەبێت شارەوانی دابمەزرێنێت.

وتیشی، بەهۆی زیادبوون و فراوانبوونی گوندی بامشمش، چەند هەفتەیەک لەمەوپیش نووسراوێکمان ئاراستەی قایمقامی قەزای ئاکرێ و سەرۆکایەتیی شارەوانی دهوک کرد، بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکەن و بیگەیەننە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوەکەمانی قبوڵ کردووە، ئێستا سەرقاڵی دروستکردن و کردنەوەی شارەوانییەکەین لە گوندی بامشمش.

گوندی بامشمش بژێوی و ژیانی دانیشتووانەکەی لەسەر کشتوکاڵە، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە سێ هەزار کەسە و نزیکەی 22 کیلۆمەتر لەسەنتەری ناحیەی دینارتە دوورە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە گوندێکی دینارتە 10 ستوونی کارەبا مەترسی کەوتنیان لەس...

لە گوندێکی دینارتە 10 ستوونی کارەبا مەترسی کەوتنیان لەسەرە