سەردانیان بکەن
خانەنشینی گەرمیان دەربارەی فۆری زەوی خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە
+964
توانا نەقی
خانەنشینی گەرمیان دەربارەی فۆری زەوی خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئەوانەی مامەڵەی خانەنشین بوونیان نەبردووە بۆیان سەردانیان بکەن، ئەوانەشی لەدەرەوەی وڵاتن بریکارنامە بۆ کەسێکیان بکەن .
ئەمڕۆ سێشەممە، ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەوانەی تازە خانەنشین بوون مامەڵەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتیەکەی خۆیانەوە بیبەن بۆ خانەنشینی، هەروەها ئەوانەی مامەڵەیان بردووە سەردانیان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرم.
ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی بۆ خانەنشینان و داواکارییەکانیان پێکهاتووە لە:
– سه‌رجه‌م ئه‌و کەسانەی له فه‌رمانگه‌كانی خۆیان خانەنشین بوون و مامەڵەی خانەنشین بوونیان نەهێناوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان و فۆرمی وەرگرتنی زه‌وییان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، به‌ڵام پێویستە لە فه‌رمانگه‌كانی خۆیانەوە نوسراوێك بهێنن كه فۆرمییان پڕنه‌كردووەته‌وه بۆ زه‌وی و لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانی خزمه‌تیان بنوسرێت.
– ئه‌و کەسانەی مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینیان هێناوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و فه‌رمانی خانه‌نشینییان نەگەڕاوەتەوە، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم.
– ئه‌و کەسانەی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و كارتی زانیاری‌یان هه‌یه ده‌توانن بریكارنامه‌ی تایبه‌ت به پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زه‌وی له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە وڵاتی خۆیان بكه‌ن بۆ كه‌سێك له هەرێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان بۆ پڕبكه‌نه‌وه.
پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ وەرگرتنی زەوی تاوەکو رێکەوتی 20.8.2024 بەردەوام دەبێت.