ژمارەیەکی زۆریان گواسترانەوە

لە سنووری پێنجوێن سەدان ماسی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە

شۆڕش قادری

بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی چەم و رووبارەکان، لە سنووری پێنجوێن سەدان ماسی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگە بەهانایانەوە چوون و ژمارەیەکی زۆریان گواستنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت،  دوای ئەوەی لە سنووری گوندی (بێستان)ـی سەر بە ناحیەی گەرمک ئاوی گۆمێك بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و سەدان ماسی رووبەڕووی لەناوچوون و مەترسی بوونەوە، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمك چوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو ماسیانە کردووە، بۆ چەمی (گۆلێ).

ئاماژە بەوەشکراوە، بە هەوڵی ئەو کارمەندە ماندوونەناسانە، ژمارەیەکی زۆر لەو ماسیانە لە لەناوچوون رزگارکراون.