ترەمپ وتاری دەبێت و نەتەنیاهۆ و زێلێنیسکیش بەشدارن
ئەمڕۆ واشنتن ماڵئاوایی لە لیندزی گراهام “سیناتۆرە دیارەکەی کۆمارییەکان” دەکات
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمریکا ماڵئاوای لە لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری پارتیی کۆماری دەکات و لە مەراسیمێکدا بە خاکی دەسپێرێت، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و چەندین سەرکردەی جیهانی بەشداردەبن.
رێوڕەسمەکە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەکاتی کوردستان لە باڵەخانەی کۆنگرێس (کاپیتۆڵ) تاوەکو کاتژمێر 9:00ی شەو بەڕێوەدەچێت، تیایدا تەرمی گراهام دەهێندرێتە باڵەخانەکە و رێز لە خزمەتە درێژخایەنەکانی دەگیرێت.
ترەمپ، وتارێکی ماڵئاوایی پێشکەش دەکات، هەریەک لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڤۆلۆدیمیر زێلێنیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بەشداری تێدا دەکەن.
سبەینێ چوارشەممە تەرمەکە دەگوازرێتەوە ویلایەتی کارۆلینای باشوور بۆ ئەوەی لەوێ بە خاک بسپێردرێت.
لیندزی گراهام لە رۆژی 12.7.2026 لە تەمەنی 71 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە کۆچی دوایی کرد، بەپێی راپۆرتە پزیشکییە سەرەتاییەکان هۆکاری مردنەکەی “دڕانی شاخوێنبەری دڵ”ی بووە.