د. رەیان پزیشکی ڤێرتێرنەری
“پێویستە شانێکی سەگە بێلانەکان بشکێنین”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی کار بۆ چارەسەری گرفتی سەگە بێلانەکان دەکرێت و دکتۆرە رەیان پزیشکی ڤێرتێرنەریش دەڵێت، زۆربوونی سەگە بێلانەکان هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو مرۆڤەکان.
بەهۆی زۆربوونی سەگە بێلانەکان پانێڵێک بۆ چارەسەری سەگە بێ لانەکان بەڕێوەچوو، دەربارەی نەزۆک کردنییان و هاوسەنگ کردنەوەی دۆخەکە، د. رەیان عەلی پزیشکی ڤێرتێرنەری تایبەت بە 964 وتی، “زیادبوونی رێژەی سەگی بێلانە زیانی بۆ مرۆڤ هەیە و هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە، هۆکاریشە بۆ ئەوەی مرۆڤەکانیش زیان بەوان بگەیەنن و بیانکوژن و پێویستە هاوسەنگییەک رابگیرێت”.
دکتۆرە رەیان باسی لەوەشکرد، یەکێک لە قورسترین کەیسەکان لێکردنەوەی بەشێکی جەستەی سەگەکانە بۆ مەرام و ئامانجی تایبەت کە واتلێدەکات بێز لە مرۆڤبوونی خۆت بکەیتەوە.