964+
توانا نەقی
سەردەمی زێرینی ئەمریکا ئێستا دەستی پێکرد ئەمە یەکەم قسەی ترامپ بوو لە وتاری دەستبەکار بوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ترامپ بە ناوهێنانی سەرۆکەکانی پێشو وپێشووتری ئامەدەبووی ئەمریکا دەستی پێکردوو و ناویانای هێنا، دۆناڵ ترامپ ئاماژەی بەوەکرد، جارێکی دیکە سەروەری دەگەڕێنینەوە بۆ ئەمریکا و پابەندی دوستوورە دەبم و بە دڵسۆزی ئەرکەکانم جێبەجێ دەکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەورەیی وڵاتی ئێمە و ئەمریکا چیتر پشتگوێناخرێت و گەڕانەوەی هێزی کۆماری بۆ وڵات ئاسان نەبوو هەوڵدرا کە ژیانم لێبسێنن و گولەم بەرکەوت، بەڵام ئێستا ژیانم پارێزراوە و خودا منی پاراست تاوەکو ئەمریکا مەزن بکەمەوە.
ترامپ بە متمانە بەخۆبوونەوە وتی، هەرچی خەونی ئێوەیە دەیهێنینە دی و دەیکەین بە واقعی وە هەر ئەمڕۆ زۆر بڕیار واژۆ دەکەم و جێبەجێی دەکەین.
ترامپ باسی یەکێک لە بەڵینەکانی کاتی هەڵبژاردنی کرد کە پرسی کۆچبەری نایاسایی بوو ئێستا دووپاتی کردووە کە بە ملیۆنانیان دەگەرێنێتەوە شوێنی خۆیان و هەروەها سنوور بۆ سنووری مەکسیکیش کە بوون بە ناوچەیەکی مەترسی داری بڵابوونەوەی مادەی هۆشبەر.
دۆناڵد ترامپ سهرۆكى نوێى ئەمریکا رهخنهى توندى له حكومهتى ئێستاى ئهمریكا گرت كه نهیتوانیوه وهكو پێویست پارێزگارى له هاوڵاتیان و ئارامی و ئاسایشی وڵات بكات.
ئاماژهى به رووداوى ئاگركهوتنهوهكهى چهند رۆژى رابردووى لۆس ئهنجلۆس كرد و بێخهمى حكومهتى ئهمریكاى لهو رروداوه پیشان دا و وتیشی “لهجیاتى تاوانباران دهستگیر بكرێن، پارێزگایران لێ كردوون”.
لەبری ئەوەی باج لە سەر هاوڵاتیان زیاد بکەین و وەری بگرین باج لەسەر کاڵای هاوردەو وڵاتانی تر زیاد دەکەین ئەمە قسەی ترامپە لە درێژەی وتارەکەی و بەلێنێکی سەرەکی کاتی هەڵبژاردنەکانی بوو.
سەبارەت بە هاوڕەگەز خوازیش کە یەكێکی دیکە بوو لە بڵێنە سەرەکیەکانی دەڵێت، دەبێت تەنیا دوو رەگەز هەبێت نێر و مێ و رەگەزی سێیەم بوونی نابێت.
شەڕە گەورەکان کۆتاییان پێدێت و بەتایبەت کە ئەوانەی کە ئەوان دەستیان تیایدا نییە ترامپ ئەمەی وت و تەنانەت باسی جوگرافیایش دەکات و دەڵێت کەنداوی مەکسیک دەگۆڕین بۆ کەنداوی ئەمریکا و کەناڵی پەنەماش وەردەگرنەوە.