بچن ناو بنووسن

سەیدسادق ئەو قوتابخانانەی دیاریکرد کە خولی بەهێزکردن تێیدا بەڕێوەدەچێ

964+
ئەحمەد مستەفا

پەروەردەی سەیدسادق لە 12 قوتابخانە خولی بەهێزکردن دەکاتەوە و وادەیەکی دیاریی کردووە، “تا قوتابیانی قۆناغەکانی یەک بۆ 11 وێژەیی خۆیان ناونووس بکەن و بەشداربن”.

“خولەکان لە 1.8.2024 دەستپێدەکات بۆ 31.8.2024 و ناونووسین ئارەزوومەندانە دەبێ”.

پەروەردەی سەیدسادق لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “ئاگاداری سەرجەم بەخێوکاری قوتابیان و خۆێندکارانی سنووری بەڕێوەبەرێتیمان دەکەین کە لە چوارچێوەی رێنمایی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بە رەچاوکردنی شوێنی جوگرافی ئەم قوتابخانانەی خوارەوە دیاریکراون بۆ خولی بەهێزکردنی هاوینە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “خولەکە بۆ قوتابیان و خوێندکاران بێ بەرامبەرە و بەشداریکردن ئارەزوومەندانەیە و مامۆستای پسپۆڕ دابین کراوە و وەک بەشێک لە بەرنامەکانی وەزارەت تەنیا بۆ بەهێزکردنی قوتابی و خۆێندکارە و هەفتەی چوار رۆژ وانە دەخوێنرێت”.

رۆژانی، دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە کاتژمێر8:00 بۆ 12:00، قوتابیان دەتوانن سەردانی قوتابخانەکان بکەن بۆ ناو نووسین:

1- قوتابخانەی چیای بنەرەت بۆ پۆلەکانی (1 و 4) ی بنەرەتی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی چیا و سورێن و چنار و مەشخەڵان.
2- قوتابخانەی هەرسینی بنەرەت بۆ پۆلەکانی (1 و 4) بنەرەتی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی هەرسین و بەرکێو و ئاکار و سەنگەر و ئوچ تەپان.
3- قوتابخانەی هەرێمی بنەرەت بۆ پۆلەکانی (1 و 4) بنەرەتی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی هەرێم و وەلی دێوانە و تەپەڕەش و شەهیدان و قلرخ و شەم و سەراو.
4- قوتابخانەی کۆڕەوی بنەرەت بۆ پۆلەکانی (1 و 4) بنەرەتی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی کۆڕەو و زانین و کۆشش و حەسار و ناوگردان و گامێش تەپە و گردەنازێ .
5- قوتابخانەی کانی پانکەی بنەرەت بۆ پۆلەکانی (1 و 4) بنەرەتی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی سنووری کانی پانکە و گرێزە و موانەکان.
6- قوتابخانەی فیدراڵی بنەرەت بۆ پۆلەکانی (1 و 4) بنەرەتی قوتابخانەی گوندەکانی سنوورەکە.
7- قوتابخانەی ئەشکانی بنەرەت بۆ پۆلی (7) بنەرەتی تایبەت بە قوتابیانی کچ(مێ) سنوورەکەی.
8- قوتابخانەی ئاکاری بنەرەت بۆ پۆلی (7) بنەرەتی تایبەت بە قوتابیانی کچ(مێ) سنوورەکەی.
9- قوتابخانەی کۆشش بنەرەت بۆ پۆلی (7) بنەرەتی تایبەت بە قوتابیانی کوڕ(نێر) بۆ قوتابیانی سنوورەکەی.
10- قوتابخانەی سەنگەری بنەرەت بۆ پۆلی (7) بنەرەتی تایبەت بە قوتابیانی کوڕ(نێر) بۆ قوتابیانی سنوورەکەی.
11- قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەرەت بۆ پۆلی (11 زانستی) بۆ خوێندکارانی سەرجەم ئامادەییەکان.
12- ئامادەیی سەراوی سبحان ئاغا بۆ پۆلی (11 وێژەیی) بۆ خوێندکارانی سەرجەم ئامادەییەکان.

ژیانەوەی سەیدسادق دەستی بە خاوێنکردنەوەی سەرچاوە ئاوی...

ژیانەوەی سەیدسادق دەستی بە خاوێنکردنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان کرد