سیمبولی ئاشتی

ماندێلا بەرگری لە کورد کرد و دژی رەگەزپەرستی و جیاکاری بوو

+964

ژووری هەواڵ

سەرۆکێک لە ئەفریقاوە دەرکەوت، پاشان بوو بە گەورەترین سیمبولی ئاشتی لە جیهاندا
ئەو سەرۆکەی پێش 30 ساڵ وتی، کوردەکان نایانەوێ پەرتەوازەبن، بەڵکو دەیانەوێت هەموویان لە وڵاتێک و لە کوردستاندا کۆ ببنەوە، ئەمەش مافی رەوای خۆیانە

ئەو کەسە نیلسۆن ماندێلایە، کە یەکێکە لە ناودارترین کەسایەتییە سیاسی و مێژووییەکان لە دنیا و داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافی رەشپێستەکان بوو لە مێژووی باشووری ئەفریقا و شۆڕشگێڕێکی گەورەی دژ بە رەگەزپەرستی بوو.