رێنماییه‌كانی وه‌ستایه‌كی شاره‌زا له هه‌ولێر
“ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌وته ناو ئاو راسته‌وخۆ سه‌ره‌پاترییه‌كه‌ی هه‌ڵگره”
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
وه‌ستایه‌كی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر، رێنمایی بۆ شۆفێران ده‌كات، ئه‌گه‌ر لافاو بوو یان ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌وته ناو ئاو، یه‌كسه‌ر سه‌ره‌پاترییه‌كه‌ی هه‌ڵگره، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی كه‌متر بێت.
وه‌ستا سه‌رباز، كه فیته‌ری ئۆتۆمبێله ئه‌مریكییه‌كانه له هه‌ولێر، به 964ی وت، “ئه‌گه‌ر كه‌وتیه ناو لافاو، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكوژێنه‌وه، دواتر سه‌ره‌پاترییه‌كه‌ی هه‌ڵگره”.
وتیشی، كه ده‌یبه‌یه لای وه‌ستا، پێویسته ئاوی ناو مه‌كینه و گێڕ وشكبكرێته‌وه و دواتر به‌شه‌كانی تری، ئینجار كار پێبكرێت.
ده‌شڵێت، ئۆتۆمبێل بكه‌وێته ناو ئاو، پێویسته وه‌ستای شاره‌زا بیبینێت و خه‌ڵكی واباشه پرسیاری وه‌ستای باش بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی هه‌كه‌زایی بچنه لای هه‌ر وه‌ستایه‌كی ئۆتۆمبێل.
“ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ كاره‌باییاتی زیانی پێده‌گات ئه‌گه‌ر ته‌ڕ بێت، بۆیه ده‌بێت به شاره‌زاییه‌كی باشه‌وه ئیشی تێدا بكرێت”.
وه‌ستا سه‌رباز به وردی باس له هه‌نگاوه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كات له كاتی كه‌وتنه ناو و ته‌ڕبوونی، له ڤیدیۆكه‌دا به كرداری روونی ده‌كاته‌وه.
له لافاوی هه‌فته‌ی رابردووی هه‌ولێر، ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل كه‌وتنه ناو ئاو و زیانیان پێگه‌یشت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا