بۆرییه‌كى ئاو ته‌قیوه
ئه‌مشه‌و به رێگای ئاغجه‌له‌ر- ته‌کیه هاتوچۆ مه‌كه‌ن چونكه داخراوه
عەزیز گۆپتەپەیی – ئاغجەلەر
ئەمڕۆ بەهۆی تەقینی بۆری ئاوی یەکێک لە کۆمپانیاکانی ناوچەی کانی شەیتان لە ناحیەی تەکیە، بەشێک لە رێگای نێوان ناحیەی تەکیە ـ ئاغجەلەر، داڕما، شاره‌وانیش ئه‌مشه‌و رێگاكه‌ى داخست تا چاكده‌كرێته‌وه.
ئامانج جەوهەر سەرۆکى شارەوانیی ناحیەی ئاغجەلەر بە 964ـى وت ئه‌و بۆرییه‌ی ته‌قیوه، هی ئاوی پڕۆژەی کۆمپانیای ماسه و ئه‌و شوێنه‌ش كه رێگاكه‌ى لێ رماوه نزیك گوندی تەوەکەڵه.
وتیشی “تیمەکانمان ئاگادارکردوەتەوە ئەمشەو رێگاکە بەڕووی شۆفێراندا دابخەن، بۆ ئه‌وه‌ى کارئاسانی بێت و بە زووترین کات کێشەی تەقینی بۆرییەکە چارەسەر بکەن”.
داواشی له شۆفێران كرد، تا کارەکانی کۆمپانیاکە تەواو دەبێت، رێگەی جێگره‌وه به‌كاربهێنن، كه ده‌كه‌وێته نێوان کانی شەیتان و ئاغجەلەر.
بە وتەی سه‌رۆكى شاره‌وانى، فشاری زۆرى ئاوەکە هێندە به‌هێزە لە توانای تیمەکانیاندا نییە، بۆیە، ده‌ڵێت “مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانیش دروست دەکات ئەگەر لەو رێگایەوە هاتوچۆ بکەن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن