سنووری هەولێر

رێگە بۆ گوندەکانی باغەمرە شەهاب و پیڕەش و خەتێ دروست دەكرێت


ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ سێشەممە 16.7.2024 بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی رێگەوبان لە سنووری هەولێر دانرا.

بە پێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار
بەردی بناغەی دروستکردنی رێگە بۆ گوندەکانی (باغەمرە شەهاب، پیڕەش و خەتێ) داندرا.
ئاماژە بەوەش كراوە، گوژمەی پڕۆژەکە لەلایەن سندووقی کۆمەڵایەتی بۆ پەرەپێدان بە قەرزی بانکی نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پارێزگای هەولێر جێبەجێدەکرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە كانی رێوڕەسمەكە ئاشكرای كرد، “لە ئاییندەیەکی نزیکدا چەندین پڕۆژەی پەرەپێدان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رەزامەندی دراوە، لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە”.