دیمەنی ئەو باڵندە و کەرەستانەی دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سنووری تانجەرۆ و سەنگاو
شەش هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر کران
توانا نەقی
لە چەند گوندێکی سنووری ناحیەی سەنگاو هەروەها تانجەرۆ شەش هاوڵاتی بە کەلوپەلەکانیانەوە بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر کران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو دەرچوون بۆ سنوری گوندەکانی قادراوا، سەرقەڵا و کەڵان، دوای گەڕان و پشکنینی ناوچەکە لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتیان بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر کردووە.
دەشڵێت، توانراوە دەست بگیرێت بەسەر، ئۆتۆمبێلێک، چەکێکی کڵاشینکۆف و مەغزەنێک ە 30 فیشەک، هەورەها لایتێک و شەش تانجی.
هەروەها لە سنووری تانجەرۆ توانراوە دوو تۆمەتباری دیکە بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر بکرێن و دەستیشگیراوە بەسەر چەند باڵندەیەکی راوکراودا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو تۆمەتبارانە.