لە هەموو لایەکەوە ئاو هەڵدەقوڵێت

شکانی بۆریەکی ئاو شەقامێکی بەکرەجۆی کردووەتە بێژەنگ

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

بۆرییەکی ئاو  لە شەقامێکی بەکرەجۆی سلێمانی شکاوە و لە هەموو لایەکەوە ئاو هەڵدەقوڵێت و لەمسەر تا ئاوسەر بووەتە ئاو.

پەیامنێری 964 چووەتە ئەو شەقامە و لە دیمەنەکان نیشانی دەدات، لە چەند لایەکەوە ئاو دێتە دەرەوە لە قەراغەکان لە ناوەڕاست، تەواوی شەقامەکەی کردووە بە لافاو، گرفتی بۆ ئۆتۆمبێلەکانیش دروست کردووە  و بەپێی قسەی دوکاندارەکانی ئەو ناوە، نازانن هۆکارەکەی چیە و ئەوەی هەیە شکانی بۆریەکە و پێویستی بە چارەسەرە.

بەوشێوازە بەردەوام بێت قیری شەقامەکەش تێکدەچێت و نزیکەی دوو رۆژە واماوەتەوە و هاوڵاتیانیش داوا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەکەن بە هانایانەوە بچن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

باران و لافاو دیوارێکی راگری بەسەر دوو ماڵدا رووخاندوو...

باران و لافاو دیوارێکی راگری بەسەر دوو ماڵدا رووخاندووە