300 جوتیار زەرەرمەند دەبن

“رێڕەوى رووبارى سیروان بۆ پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون دەگۆڕدرێت”

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

ژمارەیەک جوتیار و خاوەن زەوى گەرمیان دژى گۆڕینى رێڕەوى رووبارى سیروان گردبوونەوە و وەخۆیان دەڵێن، پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون بەناوى یەکەى نیشتەجێبوون رێڕەوى رووبارى سیروان بۆسەر زەوییەکانیان دەگۆڕێت

کۆسرەت جەمیل کە خاوەنى غەسالە و زەوى کشتووکاڵییە لە ئەوبەرى رووبارى سیروان، بە 964ـى وت،”بۆ دروستکردنى پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون رێڕەوى رووبارى سیروان بۆسەر زەوییەکانمان دەگۆڕێت، ئەو قازانجەى ئەوان لە پڕۆژەکە دەیکەن یەکسانە بەو زیانەى ئێمە دەیکەین”.

وەک ئەوەى جوتیاران باسى دەکەن ژمارەیان 300 جوتیارە و هەزاران دۆنم زەوى کشتوکاڵى مەترسیان لەسەرە، چونکە رێڕەوە نوێکەى رووبارى سیروان دەکەوێتە سەر زەوییەکانیان.

جوتیارەکان باس لەوەش دەکەن کە لەژێر ناوى جیاجیا هەڕەشەیان لێدەکرێت و چاویان لێ سوور دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بڕیاردرا بە کارکردنەوەى غەسالەکان لە رووبارى سیروان

بڕیاردرا بە کارکردنەوەى غەسالەکان لە رووبارى سیروان