لە سبەینێوە

بەشێکى شەقامى خزمەتگوزارى مەلیک مەحمود دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە کە لە سبەینێوە بۆ ماوەى هەفتەیەک بەشێک لە شەقامى خزمەتگوزارى مەلیک مەحمود دادەخرێت.

بەپێى راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى، شەقامی خزمەتگوزاری (خەدەمی) مەلیک مەحمود لە ئاستی شەقامی( ئیبراهیم ئەحمەد) دا بە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی وشەقامی (ئیبراهیم ئەحمەد – عەلوەی کۆن) بە ئاڕاستەی شەقامی خەدەمی مەلیک مەحمود هەروەها یوتێرنی یەکتربڕی ئارام بە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەربەست دەکرێت.

بەربەستکردنەکە لە سبەینێ شەممە، 13.7.2024ـەوە دەستپێدەکات و نزیکەى هەفتەیەک دەخایەنێت کە مەبەست لێى جێبەجێکردنى بڕگەی کۆتایی قیڕتاو کردنی شەقامی (خەدەمی مەلیک مەحمود)ـە لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی ئەندەرپاسی فاروق دا.

شارەوانى داوا لە شۆفێران دەکات، دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن .

بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی دادەخرێت

بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی دادەخرێت