بە کارتی ژمارە 6

ئەمڕۆ لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە 38 بەنزینخانەی پارێزگای هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی ژمارە 6 دابەش دەکرێت.

سەرەی دوور و درێژ بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بەردەوامە و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێریش لیستی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 16.9.2026 ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکەن.

وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتری پێدەدرێت و بەنزینەکەش بە کارتی ژمارە 6 وەردەگیرێت.

لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە؛

ئەمڕۆ لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت