سەروو 102 دۆلارە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەروو 102 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.10.2026  و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 102 دۆلار و 4 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 2.19٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساس بە 89 دۆلار و 93 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.87 بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبووونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ دەستیکردووەتەوە بە هەڕەشەکردن لە ئێران و چەند رۆژێکیشە گرژییەکانى ناوچەکە بەتایبەت لە گەرووى هورمز و گەرووى بابلمندب رووی لە پەرەسەندن کردووەتەوە.