دەیکوڵێنێت
سبەى گەرمیان پاشاى گەرمایە
964+
وریا فەتاح
سبەى گەرمیان پاشاى گەرمایە، بە 49 پلەى سیلیزى دەیکوڵێنێت، وەک دەڵێن موبەریدەش دەرقەتى نایەت، هەولێریش حاڵى باش نییە، بەڵام شەممە دۆخەکە هێور دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم، پێشبینییەکانى سبەینێ و دووسبەى بۆ گەرما بڵاو کردەوە، بەڵام هەواڵەکەى خۆش نییە و پلەکانى گەرما بەرزن، رۆژى هەینى تاجى گەرما لەسەر قەڵاى شێروانەیە و شەممە باشترە.
پێشبینى کەشناسى بۆ سبەینێ هەینى:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 43 پلەى سیلیزى
دهۆک:44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 49 پلەى سیلیزى
سۆران: 44 پلەى سیلیزى
راپەڕین: 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
پێشبینى کەشناسى بۆ رۆژى شەممە:
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى
سۆران: 42 پلەى سیلیزى
راپەڕین: 41 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى